سالار عوسمان: هەموومان پێکەوە سندووقەکانی دەنگدان پڕ دەکەین لە لیستی 190

هەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، جێگرانی سەرۆک و سەدان ئەندام و لایەنگری پارتی، ئاهەنگی "لیستی 190ـی پارتی" لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.
سالار عوسمان، بەرپرسی بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی "لیستی 190ـی پارتی و ناساندنی کاندیدان" گوتی: ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێدەکات، کە دروشمی سەرەکی ئەو بانگەشەیە لە چوار پەیڤ و چەمکدا کۆدەبێتەوە، کە بریتین لە "ئارامی و ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگری" کە دەستی ئاوەدانی پارتی بە بەرچاوی هەمووانەوە دیارە.
سالار عوسمان ئاماژەی بەوەش کرد، خۆڕاگرانە دوێنێ و ئەمڕۆمان پێکەوە گرێ داوە، ئێستاش خۆڕاگرانە لە ڕۆژی دەنگدان بەرەو سندووقی دەنگدان دەچین، گوتیشی لە ڕۆژی 20ـی ئۆکتۆبەردا هەموومان پێکەوە سندووقەکانی دەنگدان پڕ دەکەین لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان.




