٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP کاتی جێبەجێکردنی ماستەرپلانی ھەڵەبجە ئاشکرا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP.info- شاری ھەڵەبجە بەھۆی ماستەرپلانێکی مۆدێرنەوە دەچێتە ڕیزی شارە پێشکەوتووەکان و حکوومەتی ھەریمی کوردستان سبەی دەست بە قۆناغی جێبەجێکردنی ئەو ماستەرپلانە دەکات.

بڕیارە سبەی پێنجشەممە، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی بەناوبانگ، واژووی گرێبەستی جێبەجێکردنی ماستەرپلانی شاری ھەڵەبجە بکات کە ئەمە ئەو شارە دەخاتە قۆناغێکی نوێوە و بەرەوپێشی دەبات.

وەک لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتەکەدا ھاتووە، ڕێوڕەسمەکە لە دیوانی وەزارەت لە شاری ھەولێری پایتەخت بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ھەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا لەسەر ھەموو سێکتەرەکان کاری بۆ ژێرخانی شاری ھەڵەبجە کردووە، وەک پڕۆژەی گەورەی ئاو و ئاوەڕۆ، پڕۆژەی شەقام و دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە و چەندان پڕۆژەی تری ستراتیژی.

هەواڵی پەیوەندیدار