٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی پارتی لە شێخان: پارتی خۆی بۆ سەرکەوتنێکی گەورە ئامادە کردووە

سەرچاوە: KDP.info

شێخان -KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتی: پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستی پێ کردووە، ئێمەش ئامادەکاری تەواومان کردووە و داوادەکەین پرۆسەی بانگەشە بەپێی ڕێنمایی و یاسای کۆمسیۆن و بە ئارامی و دوور لە توندوتیژی بەڕێوە بچێت، بۆ ئەوەی سەرکەوتنی گەورە بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار بکەین.

ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: داوا لە کادیر و لایەنگرانی خۆمان دەکەین کارا و چالاکانە بۆ سەرخستنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان (١٩٠) بەشداری بکەن و مەدەنیانە لە ئاستی گەورەی پارتی بانگەشەیەکی دوور لە توندوتیژی بەڕێوە ببەن، چونکە ئێمە لە قوتابخانەیەک پەروەردە بووینە پڕە لە بەھا و ئەخلاق، بۆیە داوایان لێ دەکەم ھەڵمەتی خۆمان بەشێوەیەکی یاسایی بەڕێوە ببەین و پێشێلکاری وتەشھیر نەکرێت و بەپێی یاسای کۆمسیۆن کار بکرێت، باڵەخانە و شوێنی حکوومی بەکار نەھێندرێت و کاندیدانمان خەڵک بێزار نەکەن.
حەیدەر ساڵح گوتیشی: وەکو پارتی بەپێی ڕێنمایی و یاسا، ھەڵمەتی خۆمان لە ھەموو کوردستان بەڕێوە دەبەین و هەوڵ دەدەین سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکەین، با ئێمە دستپێشخەر بین لە بانگەشەیەکی ئارام و بێ گرفت، با ئێمە بۆ خەڵکی دیکەش ببینە پێشەنگ و نموونە، ئێمە ھەڵمەتمان دەست پێ کردووە و بەردەوامیش دەبین لە بانگەشەی ھەڵبژاردن، بۆ ئەوەی بتوانین سەرکەوتنی گەورە بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار بکەین.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار