بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، بانگەشە بۆ دەنگدان بە لیستی ١٩٠ی پارتی دەستی پێکرد

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، پارتی دیموکراتی کوردستان بە دروشمی "ئارامی، ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگریی" بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ کرد.
لە ھەولێر، بە ئامادەبونی سەرۆک بارزانی، جێگرانی سەرۆک، دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی، بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی پێکرد.
لە دەسپێکی بانگەشەکە کاندیدانی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناسێندران.
دواتر لەلایەن ھەڤاڵ مەحمود محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، پەیامی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.




