٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-09-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات.

ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا، دوو بڕگە تاوتوێ دەکات:

بڕگەی یەکەم: میوانداریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ خستنە ڕووی ڕاسپاردە و پێشنیازەکانیان، سەبارەت بە دۆسێیەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکان زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان هەڵگرانی بڕوانامەی باڵاکان و ئەوانەی کە یاسای پابەندی خاوەن پیشەی تەندروستی و پزیشکی دەیانگرێتەوە.

بڕگەی دووەم: خستنەڕووی دوا پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بەسەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق کەوا بڕیارە لە ڕێککەوتی 20ـی تشرینی دووەمی 2024بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار