سكرتێری حزبی شیوعی بۆ KDP: ریفراندۆم وێستگه‌یه‌كی تێكۆشه‌رانه‌یه

هەولێر-KDP.info- سكرتێری حزبی شیوعیی کوردستان، باس له مێژووی ریفراندۆمی كوردستان ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، كه ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كی تۆڵه‌كردنه‌وه یان كاردانه‌وه نه‌بوو، بەڵکو ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دیاریكردنی چاره‌نووس بوو.
د. کاوه مه‌حموود، تایبه‌ت بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بابه‌تی ڕیفراندۆم، بابه‌تێكی سیاسیی گرنگه، ریفراندۆم وێستگه‌یه‌كی تێكۆشه‌رانه‌یه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، ئه‌م بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه له بارودۆخی سیاسی و هه‌لومه‌رجی جیاواز دروشمی سیاسیی خۆی هه‌بووه، جا ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جار له چوارچێوه‌ی مافی رۆشنبیری بووه، جاری وا هه‌بووه گه‌یشتووه‌ته‌وه لامه‌ركه‌زی و جاری واهه‌بووه گه‌یشتووه‌ته‌وه حوكمی زاتی، به‌ڵام كاتێك ده‌گاته ریفراندۆم، گه‌ڕانه‌وه‌یە بۆ رای خه‌ڵكی كوردستان بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، به هه‌ردوو ئه‌گه‌ر، به مانه‌وه له عێراقدا یان دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان".
سکرتێری حزبی شیوعی ئەوەشی خستە ڕوو: "دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت كۆمه‌ڵێك شێوازی هه‌یه، هه‌یانه به شێوه‌ی چه‌كداری وڵاتی خۆی رزگار كردووه، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئێستادا شێوازی ده‌ربڕینی گه‌لان هه‌ڵبژارد و ده‌ستنیشانكردنی بژارده‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵگای دیموكراتیی هاوچه‌رخدا، گەڕانه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵك و له زۆر شوێن ئه‌وه كراوه، بۆ نموونه له كویك له سكوتله‌ندا له كه‌ته‌لۆنیا و باشووری سوودان، پرسی ریفراندۆم شتێك نییه له چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه سه‌یری بكه‌ین".
ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، بڕیارێكی هەمەلایەنەی زۆربەی لایەنەكانی كوردستان بوو، دوای ئەوەی پێشمەرگەی كوردستان لەجیاتی هەموو جیهان ڕووبەڕووی داعش وەستایەوە و ئەو دڕكە گەورەیەی كەوتبووە پێی جیهانەوە هەڵی كەند و خاكی كوردستانی هەموو لێ سەندن، بەبێ ئەوەی لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە هیچ هاوكارییەك بكرێت، گەلی كوردستان بە ڕابەرایەتیی سەرۆك بارزانی، بە هەلێكی مێژوویی زانی لەم كاتەدا ئەو بڕیارە بدەن، چونكە دەیانزانی ئەمە دەرفەتێكی زێڕینە تا بە هەموو جیهان بڵێین ئێمە كورد ئەگەر بژارمان لە بەردەمدا بێت، دەمانەوێت چی هەڵبژێرین، ئەوە بوو زۆرینەی گەلی كورد سەربەخۆیی كوردستانیان هەڵبژارد.
كاوە مەحموود لە وەڵامی ئەو گوتانەی گوایە ڕیفراندۆم پەرچەكردارێكی كاتی بووبێت دەڵێت: "ئه‌م چه‌مكه راست نییه كه ریفراندۆمی كوردستان ده‌رئه‌نجامی كاردانه‌وه بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق به ده‌م داواكاریی ئێمه‌وه نه‌هاتووه، هه‌ندێك جار وا وێنا ده‌كرێت كه كوردستان ناچار بووه ریفراندۆمی كردووه، ئه‌مه راست نییه كه به‌م شێوه‌یه ته‌ماشای ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین، ریفراندۆم مافێكه ناكرێت ئه‌م مافه به هیچ شێوه‌یه‌ك زه‌وت بكرێت و ئه‌مه بنه‌مای ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوونه، ریفراندۆم ئه‌گه‌ر له رابردوودا سه‌یری بكرێت و له داهاتوودا كاری بۆ بكرێت، ئه‌مه‌یه كه ئه‌م پرسه سه‌د له‌سه‌د بنه‌مای دیموكراتی و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌نگی خه‌ڵك، له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا كه عێراق ئه‌گه‌ر حكوومه‌تێكی دیموكراتی بێت و هه‌موو مافه‌كانی ئێستای كوردستان له ده‌ستووریشدا جێبه‌جێ بكات، كه زۆر ئەسته‌مه جێبه‌جێیان بكات، ئه‌وه هه‌ر گه‌لی كوردستان مافی خۆیه‌تی ریفراندۆم بكات و هه‌وڵ بدات جیا ببێته‌وه و ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت".
كاتێك سەركردایەتیی زۆربەی حزبەكانی كوردستان پێكەوە ڕۆژی 25ی ئەیلوولیان بۆ ڕیفراندۆم دیاری كرد، جۆشوخرۆشێكی گەورەی خستە ناو دڵی هەموو كوردێكی هەر چوار پارچەی كوردستانەوە و ئومێدێكی زۆری دروست كرد كە جارێكی تر دڵی كورد بۆ نیشتمانەكەی لێ دەدات، بەڵام گومانێكیش دروست كرابوو كە خەڵكی بەو پرۆسەیە دەنگ نادەن، بۆیە كاتێك ئەنجامی دەنگی گەلی كوردستان بە 93% بە بەڵێ هاتەوە، پەیامێكی ڕوونی بە جیهان دا كە گەلی كورد چی دەوێت.
سكرتێری حزبی شیوعیی کوردستان ڕوو لە گەلی كورد دەڵێت: "ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان له‌و روانگه‌یەوه سه‌یری ریفراندۆم بكه‌ن، به‌وه‌ی ئه‌مه هه‌نگاوێکی گرنگه بۆ گه‌یشتن بە مافی چاره‌ی خۆنووسین و بژارده‌ی ده‌وڵه‌تی نیشتیمانی، ئێمه لای خۆشمان وه‌ك چه‌پ و ئاراسته‌ی لینین كه ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئه‌گه‌ر مافی چاره‌نووس بژارده‌ی جیابوونه‌وه‌ی تێدا نه‌بێت و بژارده‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نیشتیمانی تێدا نه‌بێت، مافی چاره‌نووس نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریفراندۆم گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ رای خه‌ڵك و پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی و بژارده‌ی مه‌ده‌نی بوو. له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا كه هه‌نگاو ده‌نێین بۆ هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت سه‌یرێكی پرۆسه‌ی ریفراندۆم بكه‌ین وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی نیشتیمانیی كوردستانیی گشتگیر، ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی پڕۆژه‌ی حزبێك یان لایه‌نێكی سیاسی بێت. ره‌نگدانه‌وه‌ی ریفراندۆم ئه‌وه بوو كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به شێوه‌ی ره‌ها و له %93 چوون ده‌نگیان به بژارده‌ی سه‌ربه‌خۆیی دا".




