٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"جەخت لە جێبەجێکردنی پەیامی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت دەکەینەوە"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پەیامی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت دەکاتەوە بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی ھێمن، هاوکات دەشڵێ، پێویستە پڕۆسەی بانگەشە نەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە پڕۆسەکە.

حاکم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: من وەک نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان جەخت لەسەر پەیامەکانی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت دەکەمەوە، ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان دەبێت لەسەر بنەمای پاراستنی بەھاکانی نیشتیمانی بێت و ھەڵبژاردنێکی مەدەنیانە بێت، ھەڵبژاردنێک سۆنگەی خەباتی نیشتیمانی نەتەوەیی ئێمە دەربخات، دوور بێت لەتانە و تەشەر و توندوتیژی.

حاکم ئازاد حەمەدەمین ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: وەک سەندیکا داوای ھەڵبژاردنێکی ئازاد و ئارام دەکەین، بەتایبەتی لە کاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردن ڕەچاوی ڕەوشی خەڵک بکرێت و بانگەشەیەک نەکرێت زیانی بۆ بەرژەوەندی گشتی ھەبێت و پڕۆسەکە لەکەدار ببێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار