٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قۆناغی سێیەمی ھاوکاری سەرۆک بارزانی لە ئاکرێ و بەردەڕەش دابەش کرا

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ -KDP.info- بەرپرسی لقی نۆی پاتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو قۆناغی یەکەم و دووەمی ھاوکاری سەرۆک بارزانی لەڕێگەی فەرماندە مەنسوڕ بارزانی پێشکەشی خەڵکی قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش کرا، ئەمڕۆ قۆناغی سێیەم  دابەش کرا، ھاوکارییەکانیش بەردەوام دەبن و ھەموو چین و توێژەکانیش دەگرێتەوە.

د.مەردان خدر، بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ئەو ھاوکارییە سەرۆک بارزانی لە ڕێگەی فەرماندە مەنسوڕ بارزانی بۆ خەڵکی ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەشی دابین کردووە، پێش ئێستا ھاوکاری گەیەندرایە مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش و بەشێک لە خاوەن پێداویستی تایبەت، قۆناغی دووەم ھاوکاری ئەو گەنجانەی مالباتی شەھیدان و ھەژاران کرا کە ھاوسەرگیری دەکەن،  لە قۆناغی سێیەمدا، ئەمڕۆ ٣٨ موەلیدەی کارەبا دابین کرا، ئەمەش زیاتر بۆ ئەو گوندانەبوو هیچ سەرچاوەیەکی کارەبای ئەھلی و حکوومیان نییە.
د.مەردان خدر گوتیشی: لە چەند ڕۆژی داھاتوو ھاوکاری دیکە بەسەر کارمەندانی خۆبەخشی کەرتی تەندروستیدا دابەش دەکرێت کە زۆربەیان چەند ساڵە بێ بەرامبەر خزمەت دەکەن، بۆیە وەکو رێزلێنانێک هاوکارییان دەکرێت، هاوکات پێداویستی وەرزشی دەدرێتە ٧٠٠ تیمی وەرزشی و ھاوکاری بەشێک لە خاوەن پێداویستی تایبەتیش دەکرێت تاوەکو ھەموویان دەبنە خاوەن عەرەبانە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، جگە لەوەش ھاوکاری ھەندێک چینوتوێژی دیکەش دەکەین، بۆیە پرۆسەی ھاوکاری سەرۆک بارزانی بۆ ھەردوو قەزای ئاکرێ وبەردەڕەش بەردەوام دەبێت.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار