سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگار و كارگێڕیى سلێمانى كۆبووه‌وه

سلێمانى-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/9/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای سلێمانى، له ته‌لارى پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگار و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كانى پارێزگاكه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتیى پارێزگاى سلێمانی، به‌تایبه‌تى له‌ڕووى كارگێڕى و خزمه‌تگوزارییه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كران و تیشك خرایه سه‌ر پێداویستییه‌كانى چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى سنوورى پارێزگاكه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، باسى له گرنگیى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرد و جه‌ختى له به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌یه‌كى شارستانیى هه‌ڵبژاردن له سلێمانى و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه. به‌ڕێزیان وێڕاى ده‌ربڕینى پشتگیریى خۆى بۆ كارگێڕیى پارێزگاكه، بڕیارى جێبه‌جێكردنى ژماره‌یه‌ك له داواكارییه‌كانیانی دا.
چۆنیه‌تیى بره‌ودان به كه‌رته جیاجیاكان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى سلێمانى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به كاروبارى پارێزگاكه‌وه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.




