٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: هیوادارم ڕۆژ بە ڕۆژ پڕۆژەی باشتر بخەینە خزمەتی هاووڵاتییان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری بە ڕێگەی هەولێر- دهۆک، کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری لە نزیک گوندی گەزنە، بە ڕێگەی سەرەکیی هەولێر- دهۆک کردەوە کە درێژییەکەی سێ کیلۆمەترە.

مەسروور بارزانی، دوای کردنەوەی پڕۆژەکە، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە لە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی کوردستاندایە و شەقامی 120 مەتری بە ڕێگەی سەرەکیی هەولێر- دهۆک دەبەستێتەوە و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاونیشتمانیان دەکات".

سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشیی لە کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) کرد کە وەکوو خۆی گوتی، "بە شێوەیەکی زۆر ستاندارد و لە ماوەیەکی پێوانەییدا ئەم پرۆژانە جێبەجێ دەکات".

مەسروور بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هیواشی خواست "بتوانین ڕۆژ بە ڕۆژ کوردستان بەرەو پێشتر ببەین و پڕۆژەی باشتر بخەینە خزمەتی هاووڵاتییان".

هەواڵی پەیوەندیدار