٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، 25-09-2024، وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات و ڕۆژی 15-10-2024 کۆتایی دێت. 

ئەمڕۆ سێشەممە، دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەمڕۆ کۆ بووەتەوە و لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کردووە کە ژمارەیان 1190 کەسە.

وەکوو ئەوەی دادوەر عومەر ئەحمەد باسی کرد، بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، سبەینێ چوارشەممە، 25-09-2024، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات و تاوەکوو 15-10-2024 بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستە ڕوو "کۆمیسیۆن هەنگاوی گەورەی بڕیوە لە جێبەجێکردنی خشتەی کارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20-10-2024 بکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار