٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی.. تاوتوێی پلان و ستراتیجی بەرنامەی پارتی کرا

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- بۆ تاوتوێی جێبەجێکردنی پلان و ستراتیجییەکانی بەرنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمان، لە مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی، کۆبوونەوەیەکی چڕ بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین، زاگرۆس فەتاح و ھێمن ھەورامی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و یاریدەرانی بەرپرسی مەکتەب، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە، ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت و ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتیی تێکۆشەر و فەرماندەی سەربازی و بەرپرسی لقەکانی (٤-١١-١٢-٢١) تاوتوێی جێبەجێکردنی پلان و ستراتیجیەتی بەرنامەکانی پارتی بۆ سەرکەوتنی بەردەوامی پارتی کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ڕێنمایی و پەیامی سەرۆک بارزانی کرایەوە کە پێویستە پارتی ھەمیشە ئەوەی لە یاد بێت کە ھەڵگری پەیامی بەرزی کوردایەتییە و تەنیا لەژێر ئەو ڕێبازەدا سیاسەتەکانی ڕێک بخات و پێویستە بۆ کاتی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن، سنووری کەسایەتیی ھیچ کەسێک و لایەنێک نەبەزێندرێت، چونکە ئەوە پەروەردەی پارتییە و لەسەر ئەوە ئەندامانی گۆش بوون.

ھەروەھا ئەوەش خرایە ڕوو، پێویستە خەڵکی خۆشەویستی دەڤەرەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین، ئەو ڕاستییەیان بۆ دەربکەوێت پارتی داکۆکاری ڕاستیی مافەکانیانە و ھەرگیز سازش لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار