کابینەی نۆیەم گرینگییەکی بەرچاوی بە شەقام و هێڵکاریی شەقامەکان داوە

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کابینەی نۆیەم گرینگییەکی زۆری بە پرسی جادە و ڕێگاوبان و سیستەمی هێڵکاری شەقامەکان داوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی گیانی هاوولاتییان و ئاسانکاری هاتوچۆ، بە درێژایی ٥٠٠ کیلۆمەتر هێڵکاریی و دروستکردنی ٢٥٠ شوێنی پەڕینەوەی بۆ قوتابخانەکان و شوێنە گشتییەکان و چەندین خزمەتگوزاری دیکەی پێشکەش کردووە.
ئەندازیار، دیلان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م جاره به‌م شێوه‌یه گرینگی تایبه‌ت به بواری هاتوچۆ، ڕێكخستنی شه‌قام، پاراستنی سه‌لامه‌تی شوفێران و پیاده بدرێت، کە ڕاستەوخۆ ڕووداوی هاتوچۆ کەم دەکاتەوە، هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌م تێڕوانینه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ گرینگی تایبه‌تی به ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ له شار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان داوە، ئەمەش جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ پلانی بۆ جێبه‌جێكردن و هێڵکاریكردنی شه‌قامه‌كان دانا کە پێشتر كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا بیانییه‌كان به تێچوویه‌كی زۆر ئەنجامیان دەدا، بۆ ئەو کارە، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئامێری هێڵكاری مۆدێرن و پێشكه‌وتووی بۆ گشت شار و ئیداره سه‌ربوخۆكان دابین کرد و نزیكه‌ی (100) كارمه‌ندی ناوخۆییشی دامەزراند و خولی ڕاهێنانیشی بۆ كارمه‌ندان کردەوە و بڕێكی زۆر بۆیاغی تایبه‌ت به هێڵكاریشی دابین کرد، ئێستا به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی شار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به ده‌ستی شاره‌زا و كارمه‌ندانی ناوخۆ هێڵكاری شه‌قامەکان به تێچوو و ماوەی كه‌متر و كوالێتی باشتر ئەنجام دەدات.
دیلان عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە: بوونی هێڵكاری و هێماكانی هاتوچۆ له شه‌قام و ڕێگاكان، ئەگەر پابه‌ندبوونی شوفێران و هاووڵاتییانی لەگەڵ بێت ڕووداوه‌كان سنووردار ده‌كات و ڕێگا له كاره‌سات و ڕووداوی هاتوچۆ ده‌گرێت.
هێڵكاری ده‌و‌رێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له ڕێكخستنی شه‌قام و پاراستنی سه‌لامه‌تی شوفێران و دیاریكردنی ڕێڕه‌و و ئاراسته بۆ به‌كارهێنانی ڕێگاوبا، هاوکات سیمایه‌كی شارستانی و جوان به شار ده‌به‌خشێت.
ناوبراو لەو بارەوە کۆمەلێک داتای خستە ڕوو: له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا به پاڵپشتی و پشتگیری به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، تونراوه نزیكه‌ی (500كم) شه‌قام له هه‌رێمی كوردستان بە شه‌قامه‌كانی ناوشار و ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌شەوە به تایبه‌ت ڕێگا گه‌شتیارییه‌كان هێڵکاری بکرێت.
دروستكردنی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده بۆ به‌رده‌م قوتابخانه‌كان بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی قوتابیان بەردەوامە، نزیكه‌ی (250) قوتابخانه شوێنی په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ دروست كراوه.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی کابینەی نۆیەم و گرنگیدان بەم بوارە توانیویەتی بە ئاستێکی بەرچاو پێشکەوتن بە خۆیەوە ببینێ وەک:
هێڵکاری شه‌قام 500كم
په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده 250 شوێن
هێمای هاتوچۆ 15000 دانه
تاسه‌ی پلاستیكی 1568 شوێن
په‌رژینی ئاسنین (گاردڕێل) 40كم
هەروەها ساڵانه به‌پێی ئه‌م پلانه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ دایده‌نێت، كارمه‌ندانی ناوخۆ لەسەر پرۆسه‌ی هێڵكاری شه‌قام و ڕێگاكان به‌رده‌وام ده‌بن و تاكو گشت شه‌قامەکانی پێویستیان به هێڵكاری هه‌یه هێڵكارییان بۆ دەكرێت.
سەلاح جەلال




