٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" بڕیارێکی حکوومەت خەڵکێکی زۆری سوودمەند کردووە"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان گوتی: بە دوو بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خەڵکێکی زۆر لە کەمئاوی ڕزگاری بووە و پارەیەکی زۆریش بۆ خەڵک گەڕاوەتەوە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی  ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خۆشبوون لە قەرزی ئاو دەگاتە زیاتر لە ١٣ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار، زیاتر لە ٦٠٠ھەزار کەسیش سوودی لەو لێخۆشبوونە وەرگرتووە، ئەو لێخۆشبوونە ٢٠% و تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت و بەستانی پێوەریش بە ھەمان شێوە تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت کە لە ملیۆنێک و ٧٦ھەزار ھاوبەش تەنیا ١٢%ی ماوە ببەسترێت.
گوتیشی: لەو داشکاندنانەی لە ١/٩/٢٠١٨و تا ٢١/٩/٢٠٢٤ و تا ئێستا، لە سنووری ھەولێر، گەیشتووەتە ٦ملیار و ٩٠٤ملیۆن و ٤٠٨ھەزار و ٢٢٣ دینار داشکاندن کە ٣١٣ھەزار و ٩٩٧ ھاووڵاتی لێی سوودمەند بوونە، لە سلێمانی ٣ملیار و ٤٦ملیۆن و ٣٧٩ھەزار و ٨٨٨دینار داشکاندن کراوە و ١٤٥ھەزار و ٢٨ کەس لێی سوودمەند بوونە، لە دھۆک ٢ملیار و ٢٦٨ملیۆن و ٧٥٤ھەزار و ٤٦١ دینار داشکاندن کراوە و ١٤١ھەزار و ٨١٣ کەس لێی سوودمەند بوونە، لە پارێزگای ھەڵبجەش ١ملیار و ٣٤٤ملیۆن و ٣٨٥ھەزار و ٨٨٤ دینار داشکاندن کراوە و ٤٥ھەزار و ١٤٤ کەس لێی سوودمەند بوونە، بە گشتیش ١٣ملیار و ٥٦٣ملیۆن و ٩٢٨ھەزار و ٤٥٥دینار داشکاندن کراوە و ٦٤٥ھەزار و ٩٨٢ کەسیش لێی سوودمەند بوونە.
ئاری ئەحمەد گوتیشی: پێوەری ئاو باڵانسی ئاوی ڕاگرتووە، ئەوانەی پێوەریان بەستووە کەمتر ئاویان بەھەدەر چووە، ئێستاش دەست بە  جێبەجێکردنی سێ پڕۆژەی گرینگی ستراتیژی ئاو لە ھەرێمی کوردستان کراوە، ئەوانیش "پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ھەولێر، پڕۆژەی گۆپتەپە _چەمچەماڵ و پڕۆژەی قوشتەپەن" پێشتر زیاتر پشت بە لێدانی بیری ئاو بەستراوە، بەڵام ئێستا کار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی ستراتیژی دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار