پردێكی ستراتیژی لە دەڤەری ئامێدی دروست ده‌كرێت

ئامێدی- kdp.info- ئه‌مڕۆ له ده‌ڤه‌ری ئامێدی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی پردی "بالنده" دانرا، پارێزگاری دهۆكیش ده‌ڵێ: پردی "بالنده" یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كان و زیاتر له 100 گوند ده‌گرێته‌وه.
د.عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره كردنه‌وه‌ی پردی بالنده‌یه، له‌م ناوچه‌یه هه‌رسێ ناوچه‌ی نێروه، ڕێكان و دۆسكی سوود لە پردەکە وەردەگرن.
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی كاتێك ساڵی ڕابردوو سه‌ردانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی كرد، خه‌ڵكێكی زۆر داوای دروستكردنی ئه‌م پرده‌یان لێی كردبوو، خه‌ونی چه‌ندان ساڵه‌ی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه جێبه‌جێ كرا.
پارێزگاری دهۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره خاوه‌ن سه‌دان شه‌هیده و به‌درێژایی مێژوو قوربانییان داوە، جگه له دروستكردنی پردی بالنده، هه‌ر له ساڵی 1970 تا ئێستا خه‌ڵكی گونده‌كانی ناوچەکە له پڕۆژه‌كان بێبه‌ش بوونە، كاره‌باش ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌م ده‌ڤه‌ره کە یه‌كه‌م جاره له مێژووی عێراق كاره‌با ده‌گاته ئه‌م ناوچه‌یه، واته پردی بالنده و ڕێگا و تۆڕی كاره‌با بۆ ناوچەکە دابین ده‌كرێت.
د.عه‌لی ته‌ته‌ر گوتیشی: پردی بالنده پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و لە داهاتوودا هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، لیژنه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌شه‌پێدانی ده‌ڤه‌ری ئامێدی پێكهاتووه، بۆیە له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه ئه‌نجام ده‌درێن.
قائید میرۆ




