ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی (فەھیم عەبدوڵڵا) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی کۆچی دوایی (ئەحمەد عەبدوڵڵا حەمو) بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (فەھیم عەبدوڵڵا)ی برای دەکات.
دەقی پرسەنامەکەیەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ بەڕێز (فەھیم عەبدوڵڵا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان (ئەحمەد عەبدوڵڵا حەمو)مان پێگەیشت، سەرەخۆشی ئاراستەی ماڵباتە ڕێزدارەکەتان و دۆستانتان دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین، لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو (ئەحمەد عەبدوڵڵا حەمو) بخاتە بەر دلۆڤانی خۆیەوە.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤




