به‌رپرسی لقی یه‌ك: لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان پێكهاتووه

زاخۆ -kdp.info- به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی له دهۆك ئاشكرایكرد، حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین پڕۆژه‌ی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی دهۆك كردووه، ده‌شڵێ: لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان پێكهاتووه.
د.نه‌وزاد بامه‌ڕنی، به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی له سنووری شاری دهۆك و قه‌زای سێمێل.
ئێمه بۆ به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان ژوورێکی ئەندازیاریمان هەیە و به‌رده‌وام چاودێری ڕه‌وشی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات و هه‌ر شوێنێك خزمه‌تگوزاری پێویست بێت لەبه‌رچاو ده‌گیرێت.
به‌رپرسی لقی یه‌ك گوتیشی: ڕۆژانە لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان بۆچوونی هاووڵاتییان و خه‌ڵكی هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كان وه‌رده‌گرێت، به‌تایبه‌تی پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان، ئاو، كاره‌با، ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، دواتر به هه‌ماهه‌نگی پارێزگای دهۆك كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
د.نه‌وزاد بامه‌ڕنی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر خزمه‌تی خەڵكی كوردستانی كردووه، له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به خه‌ڵكی دهۆك كراون.
قائید میرۆ




