بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت یاریگای وەرزشی یانەی دھۆک بە تەواوی نۆژەن دەکرێتەوە

شڤان محەمەد گوتیشی: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو یاری کلاسیکۆی نێوان ھەولێر و دھۆک ئەنجام بدرێت، دواتر دەست بە گۆڕینی چیمەنی یاریگا دەکرێت کە چیمەنێکی سروشتی گونجاو لەگەڵ کەشوھەوای دھۆک و بەشێوەیەکی مۆدێرن و سەردەمیانە دادەنرێت، بۆیە بە گۆڕینی چیمەنەکە یاریگا بە تەواوی نۆژەندەبێتەوە و دەبێتە یاریگایەکی زۆر باش و گونجاو بۆ یاریکردن، لەم ھەفتەیەدا دەدرێتە کۆمپانیا و لەدوای یاری کلاسیکۆ دەست بە گۆڕینی چیمەنەکە دەکرێت، واش چاوەرێ دەکەین لەماوەی مانگێک کارەکە تەواوبێت.
محەمەد ڕوونیشی کردەوە: هەر خۆی بۆ ماوەی سێ ھەفتە خول دەوەستێت، ھەڵبژاردەی عێڕاق یاری ھەیە، لەو کاتەدا خول دەوەستن، ئێمەش تەنیا یەک یاریمان ماوە دواتر کات دەبێت بۆ ئەوەی چیمەنی یاریگا بگۆڕدرێت.
دەشڵێت: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکار و پاڵپشتی زۆر لە یانەی وەرزشی دھۆک دەکات، لەماوەی ڕابردووش ھاوکاری زۆری کردووە و یاریگاش بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەت نۆژەن دەکرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




