له قه‌زای باتوفه 46 پڕۆژه جێبه‌جێ كراون

زاخۆ -kdp.info- له سنووری قه‌زای باتوفه‌ی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، 46 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ ده‌كرێن، قایمقامی قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێ: پڕۆژه‌ی ئاو و نه‌خۆشخانه‌ی باتوفە له پڕۆژه دیاره‌كانن.
فه‌رهاد مه‌حموود، قایمقامی باتوفه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دوو ساڵ و شه‌ش مانگی ڕابردوودا 46 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له سنووری قه‌زای باتوفه‌ی سه‌ر به ئیداره‌ی زاخۆ جێبه‌جێ كراون، به‌شێكیان ته‌واوبوونه، ئەوانەی دیكه‌ش كاریان تێدا دەکرێت تا كۆتایی دێن و دەخرێنه خزمه‌ت هاووڵاتییانی سنووری قه‌زاكه‌مان.
قایمقامی باتوفه گوتیشی: پڕۆژه‌ی ئاوی باتوفه، نه‌خۆشخانه‌ی گشتی و جووت سایدی ناو سه‌نته‌ری قه‌زا له پڕۆژه دیاره‌كانن، چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی ڕێگاوبان، كشتوكاڵ، ئاو و كاره‌با جێبه‌جێ كراون، گوژمه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ش 29 ملیار دیناره.
فه‌رهاد مه‌حموود گوتی: به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كان هاووڵاتییان سوودمه‌ند ده‌بن و قه‌زای باتوفه ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌ی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی، پلانی کۆمەڵێک پڕۆژه‌ی دیکەشمان هەیە بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی دانیشتوانی قه‌زاكه.
قائید میرۆ




