سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگار و كارگێڕیى هه‌ولێردا كۆبووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/9/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ته‌لارى پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ئومێد خۆشناو پارێزگار و به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كانى هه‌ولێر و سنوورى پارێزگاكه‌دا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخ و ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان، به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان و چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌چوونى كار و پرۆژه‌كان له پارێزگاى هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانى، تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر گرنگیى دابینكردنى پێداویستییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى گرفت و كه‌موكووڕییه‌كان.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ستخۆشى له به‌ڕێزان پارێزگار و به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كان بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كار و ئه‌ركه‌كانیان، ستایشى پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانیى پارێزگاكه‌ى كرد و جه‌ختى له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌رخستنى كارگێڕیى هه‌ولێر له‌پێناو باشتر خزمه‌تكردنى هاووڵاتییاندا، ده‌ربڕى.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارییه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرا. له‌مبارەیەوە، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له‌گرنگیى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى شارستانییانه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و ئاماژه‌ى به ڕۆڵى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد.
له كۆتاییى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزان پارێزگار و به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كانى هه‌ولێر، چه‌ندین سه‌ره‌نج و تێبینى و داواكارى و پێشنیاریان بۆ باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕییه‌كان خسته ڕوو.




