وەزارەتی ئەوقاف بۆ KDP: له كابینه‌ی نۆیه‌مدا 430 مزگه‌وت دروست كراون

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا 430 مزگه‌وت دروست كراون و پرۆسه‌ی دروستكردنی مزگه‌وته‌كانیش به‌رده‌وامه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان 430 مزگه‌وت دروست كراون، هه‌موو ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی دروست كراون به‌پێی مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی ئه‌ندازیاری بوونه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڵێت، ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی دروست ده‌كرێن ته‌نیا هه‌ر بینایه‌كه‌یان دروست ناكرێت، به‌ڵکو ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه له ڕووی دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و ئامێریان بۆ دابین ده‌كرێت.
ئیسماعیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، گوتارخوێن و كارمه‌ندی پێویست بۆ مزگه‌وته‌كان دابین كراوه و پرۆسه‌ی دروستكردنی مزگه‌وته‌كانیش به‌رده‌وامه و هه‌ر شوێنێك پێویستی به مزگه‌وت هه‌بێت، به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
قائید میرۆ




