ڕاگەیاندراوێك له وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستانهوه

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، زیاتر لە 91 ملیار دینار، وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق.
ئەمڕۆ یەكشەممە 22/9/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزار دینار، وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2024، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق."




