مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (حەمدی کوێخا مینەی سەرگەینەڵ) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەمدی کوێخا مینەی سەرگەینەڵ) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەمدی کوێخا مینەی سەرگەینەڵ)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرێن، ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (حەمدی کوێخا مینەی سەرگەینەڵ)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤




