کابینەی نۆیەم کارگەیەکی گرنگ و گەورەی بەرهەمهێنانی گەنم لە زاخۆ دادەمەزرێنێت

زاخۆ-KDP.info- ڕۆژى شه‌ممه (21 ى ئه‌یلوولى 2024)، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ردى بناغه‌ى كارگه‌ى سلیڤانا ـى له زاخۆ دانا.
كارگه‌ى سلیڤانا ده‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كارگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم، كه به پێى ستانداردە جیهانییه‌كان كار ده‌كات.
کارگەکە، تواناى به‌رهه‌مهێنانى هه‌زار تۆن گه‌نم و تواناى عه‌مباركردنى 25 هه‌زار تۆن گه‌نمى ناوخۆی ده‌بێت.
ئه‌م كارگه‌یه له‌سه‌ر ڕووبه‌رى 18 دۆنم زه‌وى دروست ده‌كرێت؛ به ته‌واوبوونى، زیاتر له 200 هه‌لى كار ده‌ڕه‌خسێنێت و ده‌بێته پشتیوانییه‌كى گه‌وره بۆ كه‌رتى كشتوكاڵ و ئابوورى




