٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: لە ئەرکی خۆم بەردەوام دەبم

سەرچاوە: KDP.info

سۆران -KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕەتی دەکاتەوە بەھۆی کاندیدبوون لە ئەرکی خۆی دەست لە کار بکێشێتەوە، دەشڵێت: لە ئەرکی خۆم بەردەوام دەبم، بەپێی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنیش ھیچ گرفتێک نییە، بۆیە ھەمیشە لە خزمەت خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبین. 

 ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن لەم ھەفتەیە بەھۆی کاندیدبوونم دەست لە کار دەکێشمەوە، ڕاست نین و لە ئەرکی خۆم بەردەوام دەبم، لە کۆمسیۆنیش هیچ بڕیارێک نییە پێویست بکات دەست لە کار بکێشمەوە، ئەمە تەنیا بۆ پۆستە سەربازییەکانە، ئاساییە لەکاتی بانگەشەش لە کاری خۆم بەردەوام بم. 

ھەڵگورد شێخ نەجیب گوتیشی: تەنیا ناکرێت پۆستەکە بۆ کاری بانگەشە بەکاربینم، دەکرێت چەند ڕۆژێک مۆڵەت وەربگرم و لە ئەرکی خۆشم بەردەوام بم. 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار