مامۆستایانى ئاینى بۆ KDP: دامەزراندنى یەکێتیی زانایان خەبات بوو بۆ ڕزگارى کوردستان

ھەڵەبجە-KDP.info- له 21ى ئه‌یلوولى ساڵی 1970 له ڕۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆدا به‌ئاماده‌بوونى بارزانى نه‌مر یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامی كوردستان گرێدرا كه ئه‌و كۆنگره‌یه یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى مامۆستایانى ئاینى بوو له گه‌لاڵه به‌رێوه‌چوو، كه ئه‌و كات یه‌كێك بووه له بنكه گرنگه‌كانى شۆڕشى ئه‌یلوول.
بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، مامۆستا غازى محەمەد بەرپرسى لقى شارەزووری یەکێتیی زانایانى ئیسلامى کوردستان، تایبه‌ت بۆ ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستان گوتی: "مامۆستایانى ئاینى ڕۆڵێکى گرنگیان لە کۆمەڵگە ھەیە، دامەزراندنى یەکێتیی زانایان لەکاتى شۆڕش و لەشاخدا خەبات بووە بۆ ڕزگارکردنى خاکى کوردستان، لەسەردەستى چەند مامۆستایەکى بەڕێز و بە بڕیارى بارزانى نەمر، تاکو مامۆستایانى ئاینى ڕێکخراوێکیان هەبێت بۆ بەرگریکردن لە مامۆستایان، تا خزمەت بکەن بە دین و ژیان و نیشتیمانى گەلى کورد".
مامۆستا غازى محەمەد گوتیشى: "لەناو گەلى کورد بە چاوێکى ڕێزەوە لە مامۆستایانى ئاینى دەڕواندرێت، لە ئێستاشدا یەکێتىی زانایان بەردوامە لە خزمەتى گەلەکەمان و لەسەر ئەم ڕێبازە بەردەوامدەبین، بەرەحمەتبێت بارزانى نەمر، لەگەڵ مامۆستایانى ئاینى بووە، دەبینین ئێستاش لەسەر ئەم رێبازە بەچاوى ڕێزەوە لە مامۆستایانى ئاینى دەڕوانرێت و لە بۆنەکاندا بەسەر دەکرێنەوە".
هه‌ر بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، مامۆستا لوقمان عومەر پێشنوێژى مزگەوتى پاشا لە پارێزگاى هەڵەبجە، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "دامەزراندنى یەکێتیی زانایان گرینگی گەورەى هەیە، زانایان دەمڕاستى کۆمەڵگان لە ڕۆژى بوونەوە بۆ مردن لەگەڵ خەڵکن، زاناى ئاینى موڵکى کۆمەڵگایە نەک حزب، کاتێک لە مزگەوت گوتار دەدەى هەموو ڕەنگ و دەنگەکانى تێدایە".
پێشنوێژى مزگەوتى پاشا لە پارێزگاى هەڵەبجە دەشڵێ: "جەنابى بارزانى نەمر، دەورى گرنگى هەبووە لە شۆڕش و ناساندنى گەلى کورد بە جیهان، خزمەتى بەرچاوى هەبووە لە گەیاندنى پەیامى کورد، جێگاى داخە ئێستا کورد پەرتەوازەبێت، پێویستە هەموو سەرکردەکان بە چاوى باوکایەتى و داپەروەرانە، لە گەلى کورد بڕوانن، جەنابى بارزانى، بە بیرى حزبى کارى نەکردووە هەمیشە وەک باوکى میللەت مامەڵەى کردووە".
شیاوى باسه پاش ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى ڕ‌ژێمى له‌ناوچووى به‌عس رێگه‌یان نه‌دا له كوردستاندا یه‌كێتییه‌كى سه‌ربه‌خۆ بۆ زانایانى ئاینى ئیسلامی هه‌بێت، بارزانى نه‌مر په‌یڕه‌و پرۆگرامى یه‌كێتییه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد و رێگه‌ى كاركردنى پێدان و یه‌كێتى زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش له یه‌كه‌م ساڵى ده‌ست به‌كاربوونیه‌وه له ته‌واوى ناوچه و شاره‌كانى كوردستان لقى هه‌بووه ته‌نانه‌ت له شارى به‌غداش، شیاوى باسه مامۆستا مه‌لا عه‌لى مه‌لا عه‌بدوڵڵا به‌یه‌كه‌مین سكرتێرى یه‌كێتى زانایانی ئایینى ئیسلامی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
عەزیز ڕەسووڵ




