٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێز (مراد مەنتک) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نەزیفە قادر زەردە مەنتک) خوشکی بەڕێز (مراد مەنتک)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكه‌یان دەكات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بۆ بەڕێز مراد مەنتک    

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (نەزیفە قادر زەردە مەنتک)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار