٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ئیدریس عومەر محەممەد) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئیدریس عومەر محەممەد) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

ھەڤاڵی بەڕێز ھاشم عومەر محەممەد

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (ئیدریس عومەر محەممەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار