سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند ئیوان ئاغاسی ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بەهۆی كۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری ئاشووری (ئیوان ئاغاسی) بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند، كە هونەرمەند خزمه‌تێكى زۆرى هونه‌رى ئاشوورى كردووه و به كار و به‌رهه‌مه جوانه‌كانى هه‌میشه یادى به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
بۆ كۆچى دواییى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره و دیارى ئاشوورى خوالێخۆشبوو ئیوان ئاغاسی كه له ئه‌مه‌ریكا كۆچى دوایى كرد، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزى و ته‌واوى گه‌لى ئاشوورى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خێزان و كه‌سوكار و ته‌واوى گوێ‌گران و هه‌وادارانى ببه‌خشێت. هونه‌رمه‌ند ئیوان ئاغاسی خزمه‌تێكى زۆرى هونه‌رى ئاشوورى كردووه و به كار و به‌رهه‌مه جوانه‌كانى، هه‌میشه یادى به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/9/20




