٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆشیار زێباری سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بە کونسوڵی گشتیی چین گەیاند

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی ئەیلوولی 2024، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە مەراسیمی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری  میللی چیندا کرد.

ڕێوڕەسمەکە لە لایەن کونسوڵخانەی کۆماری میللی چینەوە لە شاری هەولێر ساز درابوو.

هەروەها لەو مەراسیمەدا هۆشیار زێباری، سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە  لیو جیون، کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەولێر، گەیاند بەبۆنەی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چین.

هەر لەو مەراسیمەدا چەندان چالاکیی هونەری و کولتووری نمایش کران.

هەواڵی پەیوەندیدار