٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەھۆی کۆچی دوایی خوشکی دکتۆر محەممەد حاجی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی ناوبراو کرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان:

بەڕێز دکتۆر محەممەد حاجی، یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری تەندروستی:

بۆ کۆچی دوایی (نەریمان عوسمان حاجی) خوشکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار