مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (عەلی مەحموود بانیبنۆکی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەلی مەحموود حەمەشەریف بانیبنۆکی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەلی مەحموود حەمەشەریف بانیبنۆکی)
بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (عەلی مەحموود حەمەشەریف بانیبنۆکی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤




