٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەی دووسایدی شێخان بۆ لالش دەست پێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

شێخان -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک گوتی: ھەموو ڕێکارەکانی دروستکردنی ڕێگای دووسایدی شێخان بۆ لالش تەواوبووە و بە گوژمەی ٢٨ملیار دینار دەست بە دروستکردنی ڕێگاکە دەکرێت کە درێژییەکەی ٨کم دەبێت.
خەدیجە محەمەد، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ لالش و داواکاری کوردانی ئێزدی بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایەی لە شێخان بۆ پەرستگای لالش دەڕوات و لەکاتی بۆنەکان فشارێکی زۆری لەسەرە و ڕێگاکەش تێکچووە .. بکرێتە دووساید، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ڕەزامەندی دا، ئێستا پڕۆژەکە دراوەتە کۆمپانیا و دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت، پێشبینی دەکەین لە ھەفتەی داھاتوو کاری تێدا بکەن، چونکە کۆمپانیا ئامادەکاری دەستپێکردنی پڕۆژەکەی تەواو کردووە. 
خەدیجە محەمەد گوتیشی: پڕۆژەکە زۆر گرینگە و لە ناو شێخان تا پەرستگای لالش ٨کم دەبێت، سەرمایەی پڕۆژەکەش ٢٨ملیار دینارە، بۆیە بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە خزمەتێکی باشی ئەو سنوورە دەکات، ئێستا ڕێگاکە یەک سایدە و ھەمووشی تێکچووە، بۆیە ھەمووی تێکدەدرێت و سەرلەنوێ دروست دەکرێتەوە و دەبێتە دووساید، ئەمەش خزمەتێکی دیکەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ کوردانی ئێزدی.
دەشڵێت: پڕۆژەکە بودجەیەکی باشی بۆ تەرخان کراوە و بەشێویەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت، بۆ ئەوەی ئەوانەی سەردانی پەرستگای لالش دەکەن تووشی ھیچ گرفتێکی ھاتوچۆ نەبن.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار