پێشه‌وا بارزان بۆ KDP: پڕۆژه‌ی نوێی ئاوی هه‌ولێر زۆر گرینگه

ھەولێر-KDP.info- پسپۆرێكی بواری سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند: ڕاكێشانی ئاوی زێی گه‌وره و زێی بچوك بۆ هه‌ولێر زۆر گرینگ و ستراتیژین، له‌ڕووی ئابووری و خزمەتگوزاری و ژینگه‌ییه‌وه و یه‌كێك له گرنگترین پرۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مه و شایانی ده‌ستخۆشی و پشتیوانییه.
پێشه‌وا بارزان پسپۆری بواری سه‌رچاوه‌كانی ئاو له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: داهاتی ئاویی و بەڕێوەبردنیشی دوو پرسی زۆر گرنگن له ده‌وڵه‌تداریدا، لەڕووی زانستییەوە دوو جۆر خستنەڕووی ئاویی هەن.
١- خستنەڕووی سروشتی: مەبەست لێی هەموو ئەو ئاوانەیە كە بەشێوەی سروشتی دێنە سنووری (وڵاتێك، هەرێمێك و شارێك).
٢- خستنەڕووی ئابووری: مەبەست لێی بەكارهێنانی ئاوەكەیە بەشێوەیەكی زانستیی ئابوورییانه بۆ خزمه‌تی هاوڵاتییان.
دیارە شاری هەولێر لەڕووی خستنەڕووی سروشتییەوە دەوڵەمەندە، چونكه شاری هەولێر كەوتووەتە نێوان دوو ڕووباری سەرەكی (زێی گەورە و زێی بچووك) دووریی شارەكە لە ڕووباری زێی گەورە ٣٥كم دەبێت و لە زێی بچو‌وكیش ٥٠كم، بە نزیكەیی، سنووری ئیداری شاری هەولێر 60%ی دەكەوێتە ناو ڕووبەری حەوزی ڕووباری زێی گەورە و 40%ەكەی تریشی دەكەوێتە حەوزی ڕووباری زێی بچووك.
هەولێر دەتوانێ ساڵانە بە دروستكردنی پڕۆژەی ستراتیژی، سەرچاوەكانی ئاو و بەنداوەكان، لە نزیكەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاو سوودمەند بێت لە حەوزی ڕووباری زێی گەورە، بەهەمان شێوەیش بە نیو ملیار مەتر سێجا بەلای كەمەوە دەتوانێت سوودمەند بێت لە زێی بچووك.
هه‌روه‌ها گوتیشی: لەڕووی دابارینیشەوە، شاری هەولێر ساڵانە بڕێكی باش بارانی لێ دەبارێت، بڕەكەی لە نێوان (٢٠٠ملم تا ١٢٠٠ملم)ە، ئەم بڕە بارانە بڕێكی زۆرە بۆ پڕۆژەكانی ( Water Harvesting ) گلدانەوەی ئاو، هەولێر تۆپۆگرافی (بەرز و نزمی) و بڕی بارانەكەی لەبار و گونجاوە بۆ دروستكردنی پڕۆژەكانی تایبەت بە گلدانەوەی ئاو، ئێستا شاری ھەولێر لە ڕووی بەڕێوەبردن و خستنەڕووی ئابووریشه‌وه ھەنگاوی زۆر باشی بڕیوه و چووه‌ته قۆناغێک لەڕووی خستنەڕووی ئابووری کێشەی نەمێنی.
پێشه‌وا بارزان گوتیشی: بەھۆی دروستکردنی ئەم چەند پڕۆژە ستراتیژییانەی لەلایەن جەنابی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه له کابینەی نۆ بەردی بناغەی بۆ دانران وەکو پڕۆژەی ڕاکێشانی ئاو لەزێی گەورە به بڕی 300 ملیۆن دۆلار كه به خۆشحاڵییه‌وه به جێبه‌جێ بوونی ئه‌م پرۆژه‌یه چیتر دەست بۆ ئاوی ژێرزەوی نابەین و پارێزراو دەبێ و ئاستی داخورانی زه‌ویش كه‌م ده‌بێته‌وه، ھەروه‌ھا قەیرانی کەم ئاوی به جێبه‌جێبوونی ئه‌م پڕۆژه گه‌وره‌یه بەرەو نەمان دەچێت.
ئەم جۆرە پڕۆژانە کە پشت بە سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی دەبەستن، دیدگایەکی دروست و زانستییە لەڕووی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو.
بەھەمان شێوە ڕاکێشانی ئاو لە زێی بچووکیش زۆر گرینگە، چونکە تەنیا پشت بە سەرچاوەی ئاوی زێی گەورە نابەستێ و نابێتە تاکە سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی بۆ شاری ھه‌ولێر، ئه‌م دوو پڕۆژه گه‌وره‌یه كه پێكه‌وه بڕی 470 ملیۆن دۆلاریان تێده‌چێ، گرفتی كه‌م ئاوی له هه‌ولێر ناهێڵێ و یه‌كێكه له گرنگترین پڕۆژه خزمەتگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م كه جێی ده‌ستخۆشییه.
له‌وه‌ش گرینگتر، له‌ڕووی ژینگه‌ییه‌وه سوودی زۆرن، چونكه به‌هۆی جێبه‌جێبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاوی ژێرزەوی ئەو دەڤەرەش پارێزراو دەبێت و چیتر بەرەو نەمان و دابەزین ناچێت، ئەگەر ماوەیەک ئاوی ژێر زه‌وی به‌كار نه‌هێنرێت و بیرەکان دابخرێن خەزانەکانی ئاوی ژێرزەوی ئەو دەڤەرە به تایبه‌تی له (قوشتەپە و دەوروبەری) به‌هۆی ئه‌و هه‌موو بیره‌ی لێدراو‌ن ئاستی دابەزیوە، ئه‌وا دەبووژێتەوە و باری ژینگه‌یی ڕاست ده‌كه‌نه‌وه له ژێر خاكدا.
سه‌لاح جه‌لال




