٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێبین ئەحمەد: بە ھەڵمەتێک ڕێژەی سەوزایی لە ھەولێر زیاد دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر دەڵێت: لە پارێزگای ھەولێر لە نێوان ھەردوو شەقامی ١٢٠مەتری و ١٥٠مەتری دەستمان بە ھەڵمەتێکی سەوزکردن کردووە و تا سبەی ھەزار و ٥٠٠ دار دەچێنین، ئەمەش ڕێژەی سەوزایی لە ھەولێر زیاد دەکات.

بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر، ڕێبین ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھەڵمەتی سەوزکردنی ھەولێر بەردەوامە، ئێستا ھەڵمەتێک بۆ سەوزکردنی شەقامی بەحرکە لە نێوان ھەردوو شەقامی ١٢٠مەتری و ١٥٠مەتری ھەولێر دەستپێکراوە و زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ داری جۆری ئەلبیزیا و سیسەم دەچێندرێت، ئامانجیشمان سەوزبکردن و جوانکردنە، دەست بە ھەڵمەتەکە کراوە و سبەی کۆتایی بە چاندی تەواوی دارەکان دێت، چونکە پێش دوو ساڵیش لە نێوان ١٠٠مەتر بۆ ١٢٠مەتری نزیکەی ھەزار دارمان چاند، ئێستا دەرەنجامەکەی دیارە، ئەوەی ئێستاش تا دووساڵی دیکە کاریگەرییەکەی لەڕووی جوانکاری سەوزاییەوە دەردەکوێت.
ڕێبین ئەحمەد گوتیشی: ئێستا بەپێی پێوەری ڕووبەر ڕێژەی سەوزایی لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ٢٠% دەبێت، بە تەواوبوونی ئەو ھەڵمەتانەش ڕێژەی سەوزایی زیاتر دەبێت، بۆیە تا کۆتایی ساڵ لە ھەڵمەتی سەوزکردنی ھەولێر بەردەوام دەبین و ئامانجیشمان بەرزکردنەوەی ڕێژەکەیە بۆ ٥٠%.
ئێستا لەبەر چەند هۆکارێک ژینگەی ھەولێر زۆر باش نییە، بۆیە دەمانەوێت بەھۆی زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی ژینگەی ھەولێر ھەم پاک بێت، ھەم جوانتر بێت.
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکان ڕوونیشی کردەوە: بەو ھەڵمەتەی ئەنجامدراوە بەڕێژەی ٠.٥% ڕێژەی سەوزایی زیاد بکرێت، بۆیە لە چوارچێوەی گرینگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگی زۆر بە سەوزایی و ژینگە دەدرێت، ئێمەش لەو چوارچێوەیەدا بەردەوام ھەڵمەتی سەوزکردن ئەنجام دەدەین، ھەر خۆشمان دارەکان بەرھەم دێنین و لەو شوێنانەی پێویستە دەچێنین.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار