٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپه‌ڕی KDP ئاماری پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم لە دھۆک بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بەپێی ئامارێک، کە تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە گوژمەی ٣ ترلیۆن و ١٠٧ ملیار دینار ئەنجام دراون، بە جۆرێک لە کەرتی گشتی ھەزار و ٢٤٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢ ترلیۆن و ١٨ ملیار دینار و لە کەرتی وەبەرھێنان ٦٥ پڕۆژە بە گوژمەی ترلیۆنێک و ٨٩ ملیار دینار جێبەجێ کراون.

بەپێی ھەمان ئامار، ئەو پڕۆژانەی لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا رەزامەندییان لەسەر دراوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ١٤٨ پڕۆژەن بە گوژمەی ٥٤٩ ملیار و ٨٤٧ ملیۆن و ٥٦٨ هەزار و ٦٤٢ دینار، کە لەوانە ١٤٧ پڕۆژە تەواو بوونە و تەنیا یەک پڕۆژە ماوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٣٨ پڕۆژە بە گوژمەی ١٥٢ملیار و ٤٩٠ ملیۆن و ٦٧١ھەزار و ٩٨١دینار، کە ١٣٦ پڕۆژە تەواو بوونە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٣٢٥ پڕۆژە بە گوژمەی ٢٣٨ملیار و ١٣٣ملیۆن و ٦٦٨ھەزار و ٧٩٥ دینار، کە ١٥٨ پڕۆژە تەواو بوونە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٠١ پڕۆژە بە گوژمەی ١٠٩ملیار و ٥١٤ ملیۆن و ٥٧١ هەزار و ٥٧٢ دینار، کە حەوتیان تەواو بوونە و ئەوانەی دیکەش کاری بەردەوامیان تێدا دەکرێت، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٤١٩ پڕۆژە بە گوژمەی ٩٦٠ملیار و ٥١٥ ملیۆن و ٧٦٧ھەزار و ٧٥٦ دینار، کە ٣٥ لەوانە تەواو بوونە و بەشێکی کاریان تێدا دەکرێت و بەشێکیشی رادەگەیەندرێن، لەسەر بودجەی داھاتیش ١١٨ پڕۆژە بە گوژمەی ٧ملیار و ٦٥٢ملیۆن و ٧١٧ ھەزار و ٥٠٠ دینار، کە ١١٥ پڕۆژە تەواو بوونە و کۆی گشتی دەکاتە ھەزار و ٢٤٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢ ترلیۆن و ١٨ملیار و ١٥٤ملیۆن و ٩٦٦ ھەزار و ٢٤٦دینار.

بە گوێرەی ئامارەکە، پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت ٦٥ پڕۆژەن بە سەرمایەی یەک ترلیۆن و ٨٨ ملیار و ٩٨٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دینار، کە کۆی گشتیی پڕۆژەکانی کەرتی گشتی و تایبەت  ھەزار و ٣١٤ پڕۆژەن بە سەرمایەی ٣ ترلیۆن و ١٠٧ملیار و ١٤٣ملیۆن و ٥٦٦ ھەزار و ٢٤٦ دینار.

ئەو پڕۆژانەی لە کەرتی گشتی لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دراون، بریتین لە: رێگاوبان ٧٥٢ پڕۆژە بە گوژمەی ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن دینار، کە ھەزار و ١٢٦ کم رێگا و یەک پرد و ٩ ئۆڤەرپاس دروست کراون، لەگەڵ ١٦٤ پڕۆژەی کارەبا بە گوژمەی ٢٩٥ ملیار دینار و ١١٠ پڕۆژە لە کەرتی ئاو بە گوژمەی ٢٠٤ ملیار دینار و کەرتی تەندروستی ٢٩ پڕۆژە بە گوژمەی ٨٦ ملیار دینار و کەرتی پەروەردە ١٥٨ پڕۆژە بە گوژمەی ٣٤ ملیار دینار و کەرتی کشتوکاڵ و دروستکردنی بەنداو و پۆند ٢٦ پڕۆژە بە گوژمەی ٢٧ملیار دینار و کەرتەکانی دیکەش ٤٤ پڕۆژە بە گوژمەی ١٢٢ملیار دینار.

ڕووبەری پارێزگای دھۆک ١٠ ھەزار و ٩٢٧ کم دەبێت و ژمارەی دانیشتووان یەک ملیۆن و ٧٤٣ ھەزار و ٣١٤ کەسە و ٢٥%ی ڕووبەری ھەرێمی کوردستان پێکدێنێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار