وەزیری کارەبا لە سۆران باسی زیاد بوونی کارەبا و دابەشکردنی نەوتی كرد

سۆران-KDP.info- کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەگەڵ فەرمانبەرانی کارەبای سنوورەکە کۆبووەوە.
وەزیری کارەبا بەدواداچوونی بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی کارەبا کرد و ڕاگەیاند: لە کابینەی نۆیەمدا وێڕای قەیرانی دارایی، زۆرترین پڕۆژەی کارەبا لە پارێزگه و ناوچە جیاجیاکان جێبەجێ کراون.
وهزیرى كارهبا گوتى: لەم کابینەیەدا 442 هەزار هاوبەشی نوێی کارەبا زیاد بووە و بڕی ههزار و340 مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە و 61 پڕۆژەی گواستنەوەی کارەبا و سەدان پڕۆژەی دابەشکردنی کارەبا جێبەجێ کراون.
گوتیشی بەشێکی ئەم پڕۆژانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ کراون و ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەش لەم سنوورە جێبەجێ دەکرێن.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بە دابەشکردنی کراوە.
ههروهها لە کۆبوونەوەیەکیشدا لەگەڵ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران، وەزیری کارەبا لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو و بۆچوونی فەرمانبەرانی کارەبا بوو و دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونیان کرد و داوای لێ کردن لەسەر خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەردەوام بن.




