له دهۆک هه‌شت پۆند دروست دەکرێن

دهۆک -kdp.info- له دهۆك هه‌شت پۆند لە جێبه‌جێكردندان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری پارێزگای دهۆكیش ده‌ڵێ، ئه‌مساڵ چوار له‌و پۆندانه ته‌واو ده‌بن.
ئه‌ندازیار هێژا عه‌بدولواحید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: دوای گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی بە گرنگیدان به كه‌رتی ئاو کردووە، یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی بۆ مه‌ترسی وشكه‌ساڵی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا به‌كار دێت دروستكردنی پۆنده، كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆند دروست كردن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری دهۆك ده‌شڵێت: ئێستا له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌شت پۆند له ژێر جێبه‌جێكردندان، به ته‌واوبوونیان زیاتر له دوو ملیۆن مه‌تر چوارگوشه ئاو كۆده‌كه‌نه‌وه و كاریگه‌ری ئەرێنییان له‌سه‌ر ئاوی ژێر زه‌وی دەبێت.
ئه‌ندازیار هێژا عه‌بدولواحید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: دروستكردنی پۆنده چه‌ندین سوودی هه‌یه، ئه‌و پۆندانه‌ی ئێستا له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و قۆناغی باشیان بڕیوه، ئه‌مساڵ چواریان ته‌واو ده‌بن، ئه‌وانی دیش له‌واده‌ی یاسایی خۆیان ته‌واو ده‌بن.
قائید میرۆ




