ئەمڕۆ قۆناغێكی دیكه‌ی هاوكاری بەسه‌ر ڕزگاربووانی دەستی داعش دابه‌ش ده‌كرێت

دهۆك-KDP.info- ئه‌مڕۆ قۆناغێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاریی دارایی به‌سه‌ر ڕزگاربووانی ده‌ستی داعش به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالشیش ده‌ڵێ، هاوكارییه‌كه هه‌موو ڕزگاربووان ده‌گرێته‌وه.
سه‌عید جردۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی قۆناغێكی دیكه‌ی هاوكاریی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ڕزگاربووانی ده‌ستی داعش دەکرێت، سه‌ره‌تاش له شاره‌دێی شاریا ده‌ستی پێكرد و هه‌موو ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش گوتیشی، هه‌موو ڕزگاربووانی كوردی ئێزدی سوودمه‌ند ده‌بن له‌و هاوكارییه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ده‌توانن له رێگه‌ی لینكێكه‌وه فۆڕمی سوودمه‌ندبوون دابگرن و خۆیان تۆمار بكه‌ن.
جردۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، سوپاسی پاڵپشتیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاریی دارایی بەسه‌ر ڕزگاربووانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ هاوكاریکردنی زیاتری ڕزگاربووان.
قائید میرۆ




