ڕاگەیاندنی پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێز (ئازاد جندیانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (ئەلند ئازاد جندیانی) کچی بەڕێز (ئازاد جندیانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێزیان و کەسوکار و ماڵباتە تێکۆشەرەکەیان دەكات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ بەڕێز (ئازاد جندیانی)
هەڤاڵی بەڕێز و تێکۆشەر و نووسەری بەنێوبانگ (ئازاد جندیانی)
بە خەم و کۆڤان و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (ئەلند خان)ی کچی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و ماڵباتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین هاوخەمیی دۆست و خزمان و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ئازارتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤




