سەرۆكی حكوومەت بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە دادەنێت

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر دادەنێت.
كاتژمێر 10:00ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 18/9/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر دادەنێت.




