مەکتەبی سیاسی پارتی پرسەو سەرەخۆشی لە ھەڤاڵی تێکۆشەر (ئازاد جندیانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی کۆچی دوایی کچی ھەڤاڵی بەڕێز و تێکۆشەر (ئازاد جندیانی)، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی ھەڤاڵی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
ھەڤاڵی بەڕێز و تێکۆشەر (ئازاد جندیانی)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەلەند خان)ی کچی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤




