٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیمینارێک بۆ کادیرانی ھێزەکانی ناوخۆ بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتیی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای ھەولێر، سیمینارێک بۆ کادیرانی ھێزەکانی ناوخۆ بەڕێوەچوو، تێیدا گرنگی ھێزەکانی ناوخۆ لە سەقامگیری و ئارامیی ھەرێمی کوردستان خرایە ڕوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، لە دیدارێکدا بە سەرپەرشتیی دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بە ئامادەبوونی چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب، سیمینارێک بۆ کادیرانی ھێزەکانی ناوخۆ بەڕێوەچوو.

لە سیمینارەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق، بە تێروتەسەلی باسی لە بەرنامە و کار و پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کە لە ھەموو سێکتەرەکاندا خزمەتێکی زۆری بە سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگا بێ جیاوازی کردووە.

ھەر لە سیمینارەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای ھەولێر، ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی ھێزەکانی ناوخۆ کرد لە سەقامگیری ئەمنیەت و ئاسایش و ھێمنی و ئارامیی ھەرێمی کوردستان، سوپاس و دەستخۆشی لە یەکە بە یەکەی ھێزە ئەمنییەکان کرد، ئومێدی خواست بەردەوام بن لەسەر ئەم ئەرکە پیرۆزەیان بۆ خزمەتکردنی خاک و نیشتیمان و سەروماڵی ھاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار