له دهۆك مۆڵه‌ت به ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌درێت

دهۆك -kdp.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا 80 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ كراون و له سێ مانگی داهاتووش مۆڵه‌ت به 10 پڕۆژه‌ی نوێ ده‌درێت.
د.هه‌ڤاڵ ئاكره‌یی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مساڵ مۆڵه‌ت به جێبه‌جێكردنی 10 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک مۆڵه‌ت به 10 پڕۆژه‌ی دیكه‌ش بدرێت.
به‌ڕێوەبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك گوتی: زیاتر مۆڵه‌ت به پڕۆژه‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌درێت، به‌تایبه‌تی له دهۆك ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی پیشه‌سازی خۆراك كراوه‌ته‌وه و چه‌ندین كارگه ده‌گرێتە خۆ.
د.هه‌ڤاڵ ئاكره‌یی ڕوونی كرده‌وه: له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای دهۆك مۆڵه‌ت به 80 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه، ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت زیاتر گرینگی به‌و پڕۆژانه ده‌دات كه ده‌بنه هۆی بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شتیاری ده‌گرێتەوە.
قائید میرۆ




