شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی: پێویسته عومره‌كاران قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه

هه‌ولێر-kdp.info- به‌هۆی ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی نێوان عێراق و سعودیه، دوو هه‌زار عومره‌كاری هه‌رێمی كوردستان گیریان خواردووه، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمیش ده‌ڵێ: پێویسته عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: دوێنێ بڕیاربوو ژمارەیه‌ك عومره‌كار گه‌شت بكه‌ن بۆ وڵاتی سعودیه، هاوکات بڕیاربوو ژماره‌یه‌ك عومره‌كاریش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕایگرتوون، په‌یوه‌ندیمان به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عێراقی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی عێراقەوە کردووە و كێشه‌كه‌مان پێ ڕاگه‌یاندوون، به‌ڵام ئه‌وان گوتیان، "كێشه‌كه سه‌رتاسه‌رییه و هه‌موو گه‌شته‌كان ده‌گرێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: دوێنێ بڕیاربوو 450 عومره‌كار بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مڕۆش بڕیاربوو ژماره‌یه‌كی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه، ئێستا دوو هه‌زار عومره‌كاری هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی سعودیه گیریان خواردووه.
شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: پێویسته ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عێراقی قه‌ره‌بووی عومره‌كاران بكاته‌وه، چونكه له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌ركی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عێراقییه قه‌ره‌بووی عومره‌كاران بكاته‌وه، ئێمه‌یش به‌رده‌وام له هه‌وڵداین بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كه‌یان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی خۆمان له وڵاتی سعودیه‌وە.
قائید میرۆ




