ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەت بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دادەنێت

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە سنووری شارۆچکەی قوشتەپە لە پارێزگای ھەولێر بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە و گوندەکانی دەورووبەری دادەنێت.
پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە بە گوژمەی ١٨٩ ملیار و ٦٧٠ ملیۆن دینار دروست دەکرێت و پڕۆژەیەکی ستراتیژی دەبێت بۆ دانیشتووانی شارۆچکەکە و دەورووبەری و لە ڕۆژێکدا توانای بەرھەمھێنانی ٧٢ ھەزار مەتر سێجا ئاوی پاک ھەیە، بە تەواوبوونی کێشەی کەم ئاوی سنوورەکە چارە دەبێت.
پڕۆژەی ئاوی قووشتەپە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆەوە سەرپەرشتیی دەکرێت، سەرچاوەی ئاوەکەشی لە زێی بچووکەوە لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەکرێت، پێکھاتووە لە دوو ئەمباری گەورەی ئاو، یەکێک لە ئەمبارەکان دەکەوێتە سنووری بیستانە و یەکێکی دیکەشیان ھەر لە سنووری قوشتەپە دەبێت.
پڕۆژەکە توانای دابینکردنی ئاوی پاکی بۆ شارۆچکەی قوشتەپە و شارەدێی بێستانە و زیاتر لە ٦٠ گوند دابین دەکات.




