مەسروور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لەبارەی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد

ھەولێر-KDP-info- سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن دوور لە ساختەکاری و پێشێلکاری.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧-٩-٢٠١٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ستیڤن ھیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و پێشێلکاری.
ھەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.




