٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە هەڤاڵی بەڕێز عارف تەیفور دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (ناهیە شێخ تەیفور) خوشکی بەڕێز (عارف تەیفور) پرسە و  سەرەخۆشیی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەكه‌یان دەكات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

هەڤاڵی بەڕێز عارف تەیفور

بە دڵگرانیەوە هەواڵی کۆچی دوایی، خوشکی بەڕێزتان (ناهیە شێخ تەیفور)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوخەمی ئێوە دەزانین.

هیوادارین هاوسۆزی هەڤاڵان و دۆست  و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار