نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشیی له ئیداره‌ی زاخۆ کرد

زاخۆ-KDP.info- له بەردەوامیی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ زاخۆ، پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/9/15 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و به‌رپرسانی فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی ئیدارەکە كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزان سه‌رپه‌رشتیار و به‌رپرسانى ئیداره‌ى زاخۆ، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى كار و پرۆژه و چالاكییه‌كانیان و ڕەوشی کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکان له‌ناو شارى زاخۆ و سنوورى ئیداره‌كه بەگشتی خسته‌ڕوو، هه‌روەها باسیان له پلانى كار و پرۆژه‌كانى داهاتوویان كرد.
لاى خۆیه‌وه سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشیی لە به‌ڕێزان سەرپەرشتیار و بەرپرسانی ئیدارەکە کرد کە سەرباری قەیران و گرفته‌كان، توانیویانە دەڤەرەکەیان لە هەموو ڕوویەکەوە پەرەپێبدەن، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كه‌كانیان دووپات كرده‌وه.
سەبارەت به هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستانیش کە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، بەڕێز سەرۆکی هەرێمى كوردستان، هیوای خواست پرۆسەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەبچێت و جەختی له‌وه كرده‌وه كه هەموو لایەک پابەندی ڕێنمایییه یاسایییەکان و هێمن ڕاگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن بن




