نێچیرڤان بارزانی: دەبێت بانگەشە بکرێت بەو شێوەیەی کەس کەس نەشکێنێت

زاخۆ-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ لەبارەی هەڵبژاردنەوە رایگەیاند، دەبێت بانگەشە بکرێت بەو شێوەیەی کەس کەس نەشکێنێت.
رۆژی یەکشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر پردی دەلالی زاخۆ قسەی بۆ رۆژنامەوانان کرد.
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە گوتی: "هێشتا بۆ بانگەشە ماوە، پێشتر گوتوومە و ئێستاش دەیڵێم کە دەبێت بانگەشە بکرێت بەو شێوەیەی کەس کەس نەشکێنێت. لە ئەنجامدا ئێمە هەموومان لە کەشتییەکداین. هەڵبژاردن شتێکی سرووشتییە. هەڵبژاردن دەکرێت. بەڵام یەکتر شکاندن و یەکتر سڕینەوە، بەڕای من نابێت ئەوە بکەین و نابێت بگاتە ئەو قۆناخە. دەبێت بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەک نەبێ کە ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان تێکبدرێت."




